هۆڵه‌ندا 37 ئافرەت و منداڵ له كه‌مپی هۆل دەگوازێتەوە
K24 – هەولێر
حکومەتی هۆڵەندا 37 ئافرەت و منداڵ لە کەمپی هۆل دەگوازێتەوە وڵاتەکەیان.
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆتاییهێنان به كه‌مپی هۆل پلانێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر.
ئه‌عره‌جی گوتیشی: "پێزانینی زۆرمان بۆ حكومه‌تی هۆڵه‌ندا هه‌یه، كه بڕیاریداوه 28 منداڵ و نۆ ئافره‌ت له كه‌مپی هۆلی رۆژئاوای کوردستان بگوازنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان".
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه: "داوا له وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ین هاووڵاتییەکانیان لە کەمپەکە وه‌ربگرنه‌وه، چونكه به‌داخستنی کەمپی هۆل هەنگاوێکی جەوهەرییە بۆ وشککردنەوەی سەرچاوە مرۆییەکانی تیرۆر.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن. ئەو کەمپە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدایه و نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەیان عێراقین، کەمپی هۆل بە مەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە قەڵەم دەدرێت چەند جارێکیش پشێوی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بە فەرمی داوا لە وڵاتان کراوە هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.