مەکگۆرک داوا لە حەشدی شەعبی دەکات فەللوجە چۆڵ بکات

دۆسێی ئەمنی لە فەللوجە رادەستی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ناوچەکە بکرێتەوە

K24 - ھەولێر

بریت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، داوای لە حەشدی شەعبی کرد، شارۆچکەی فەللوجە چۆڵ بکات، بۆ ئەوەی دانیشتوانی بگەڕێنەوە شارۆچکەکە.

مەکگۆرک جەختی کردەوە لەوەی پێویستە، دۆسێی ئەمنی لە فەللوجە رادەستی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ناوچەکە بکرێتەوە.

پێشتر سوننەكانی ناوچەی فەللوجە داوایان كردبوو كە ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەكە دووربخرێنەوە و چەندین پێشلكاریان بەرامبەر بە خەڵكی سڤیل ئەنجامداوە.

سوپای عێراق لە 26ی ئەم مانگە رایگەیاند پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی فەللوجە کۆتاییهات.