په‌رله‌مانتارێكی عێراق له هۆڵی په‌رله‌ماندا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
مەحموود سەلامی، ئه‌ندامی فڕاکسیۆنی دەوڵەتی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق گیانی لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ـی تشرینی دووه‌می 2022، مەحموود سەلامی، ئه‌ندامی فڕاکسیۆنی دەوڵەتی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا گیانی لەدەستدا.
له‌وباره‌یه‌وه، محه‌ممه‌د سیهوود، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بووین، مه‌حموود سه‌لامی تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌بوو، كاتێك كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوبوو و چووینه ده‌ره‌وه‌ی هۆلی په‌رله‌مان، پێمان گوترا سه‌لامی گیانی له‌ده‌ستداوه".
له‌وباره‌یه‌وه، محه‌مه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی په‌رله‌مانتار (مه‌حموود سه‌لامی)، ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسامان پێگه‌یشت، هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو راده‌گه‌یێنین و له‌خوای گه‌وره داواكارین به به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات.