نێچیرڤان بارزانی حكومه‌تی سوودانی به دواده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناوده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پانێلی دوازده‌یه‌می دیداری مێری به‌شداری كرد و گفتوگۆی له باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی كرد و تێیدا رایگه‌یاند، ئەم حکومەتەی عێراق بە یەکێک لە دواهەمین دەرفەتەکانی خۆمان دەزانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی گوته‌كانیدا گوتی: "دوای یه‌ك ساڵ له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، كه پێموابوو هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، دۆخێكی نوێ هاتووه‌ته پێش، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌یه‌وێت زۆر به جدی یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و كابینه‌كه‌ی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر عێراق سه‌قامگیربێت، هه‌رێمی كوردستانیش سه‌قامگیرده‌بێت، ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌منی عێراق تێكبچێت، له‌هه‌رێمی كوردستانیش دۆخه‌كه تێكده‌چێت، بۆیه ناتوانرێت به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان جیابكرێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه‌ش.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، به‌هیوام ئێمه و به‌غدا توانیبێتمان وانه له رووداوه‌كانی رابردوو وه‌ربگرین.
گوتیشی: "ناونیشانی پانێله‌كه به‌ناوی "عێراق بۆ هه‌مووانه"، ئایا ده‌پرسین به راست عێراق بۆ هه‌مووانه؟، كه وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ساده‌یه، نه‌خێر، ده‌بێت ئه‌وه دروستبكرێته‌وه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، كێشه‌كانی عێراق ئاسان نییه، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش داوا ده‌كات، ده‌یه‌وێت به گوێره‌ی ده‌ستوور كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ربكات.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2003ـه‌وه، به‌شێكی سه‌ره‌كی بووین له پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق، خوالێخۆشبێت جه‌نابی مام جه‌لال و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ی له توانایاندابوو بۆ ئه‌م عێراقه كردیان.
نێچیرڤان بارزانی ده‌پرسێت، تا ئێستا ئه‌و سیسته‌مه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات چییه؟، ئایا مه‌ركه‌زییه، فیدڕاڵییه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوور پێناسه‌ی بۆ كراوه، فیدڕاڵییه، پرسیاره‌كه بۆ به‌غدا ئه‌وه‌یه، ئایا فیعله‌ن سیسته‌مه‌كه فیدڕاڵییه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ساده‌یه كه نه‌خێره. زۆر به‌داخه‌وه عه‌قڵییه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێز تا ئێستا ئیداره‌ی عێراقی كردووه.
روونیكرده‌وه، به‌ر له ساڵی 2003 ئێمه حكومه‌ت و پێشمه‌رگه و پۆلیسمان هه‌بوو، ئه‌مه‌ریكا به ئێمه‌ی گووت عێراقێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، من پێم وایه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، دره‌نگیش نییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق شایسته‌ی ئه‌وه‌یه پشتگیری بكرێت و یارمه‌تی بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی عێراق بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ین و پشت به‌ده‌ستوور ببه‌ستین، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی پشتیوانی باشی شیعه، كورد و سووننه‌ی هه‌یه، كه جیاوازه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی پێشتر، چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌م سه‌رۆكوه‌زیرانه، جیاوازتره، عێراق له قۆناغێكی ئینتیقالیدایه، ئەم حکومەتەی عێراق بە یەکێک لە دواهەمین دەرفەتەکانی خۆمان دەزانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
له‌باره‌ی كێشه‌ی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر كاتێك له به‌غدا باسی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ده‌كرێت، هه‌مووی په‌یوه‌ست ده‌كرێت به پرسی سه‌روه‌ری عێراق، كه ئێمه نامانه‌وێ سه‌روه‌ری عێراق پێشێل بكه‌ین، نه مه‌به‌ستیشمانه، شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه زۆر جیاوازه، ئێمه وه‌ك كاڵایه‌كی بازرگانی سه‌یری ئه‌م دۆسییه ده‌كه‌ین، كه له خزمه‌تی هاووڵاتیانی عێراقدابێت، ده‌ره‌نجام بۆ خزمه‌تگوزاری ئه‌و وڵاته‌دابێت، ده‌بێت دید و بۆچوونی به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه بگۆڕدرێت، هه‌ولێر هاوبه‌شی به‌غدایه.
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی په‌رته‌وازه‌یی نێوان لایه‌نه‌كانی عێراق گوتی: ئه‌مه زیانێكی زۆری به كورد گه‌یاندووه، چونكه ئه‌گه‌ر به یه‌كگرتوویی له به‌غدا بین، سه‌نگمان زیاتر ده‌بێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه پێكه‌وه پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئیمزاكراوه، راسته له ورده‌كاری هه‌ر یه‌كه و به‌لایه‌ك داچووه، به‌ڵام له ستراتیژ یه‌ك ئامانجامان هه‌یه و تێیدا كۆده‌نگ بووینه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، نابێت زۆنی سه‌وز و زه‌رد هه‌بێت، ده‌بێت زۆنی كوردستان هه‌بێت، دژی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌ربڕینه‌م، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوبه‌شی سه‌ره‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانه، ده‌بێت كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ربكرێن.
له‌باره‌ی نه‌بوونی ده‌ستوور له هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ره‌نگه له داهاتودا دادگای فیدڕاڵی بڕیارێك له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات و بڵێت، بۆچی ده‌ستوورتان نییه، هیوادارین له‌و ماوه‌ی كه په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه، بتوانێت له ئاینده ببینه خاوه‌نی ده‌ستوور".
یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گوته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "كاری باش كراوه، ئه‌و جه‌خته‌ی هاوپه‌یمانان له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌یكه‌ن، بۆ دڵسۆزیانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌كه به سیستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
داوای لێبوردنیشی له ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی شنگال كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانمان كردووه، واجبێكی خۆمانه، ئه‌وان له‌سه‌ر ئایینی خۆیان وایان به‌سه‌رهات، كه به درێژایی مێژوو چه‌ندین فه‌رمان دژیان ئه‌نجامدراوه، برینی ئێزدییه‌كان زۆر قووڵه، ناكرێت پرسی ئێزییه‌كان بكرێته كارتی فشاری سیاسی، ئه‌وان به‌رگه‌ی هه‌موو ناخۆشییه‌كییان گرتووه، گه‌لێكن ده‌یانه‌وێت به ئاشتیانه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق بژین، بۆیه رێككه‌وتنی شنگال له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئه‌نجامدراوه، ده‌بێت ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه جێبه‌جێبكرێت.
له‌باره‌ی رۆڵ و پێگه‌ی ره‌وتی سه‌دره‌وه، نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه كرد، رێزی زۆرمان بۆ ره‌وتی سه‌در و جه‌نابی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در هه‌یه، له‌كاتی سه‌ردانم بۆ نه‌جه‌ف پێیانم راگه‌یاند، ئێوه ده‌توانن هێزێكی گه‌وره به ریفۆرمی سیاسی عێراق ببه‌خشن، به‌هیمه‌تی موقته‌دا سه‌در راسبكرێته‌وه، بۆیه بوونی ره‌وتی سه‌در له‌م حكومه‌ته پێویسته، ده‌بێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت بریانی ره‌وتی سه‌در هاوكار و به‌شداری حكومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن، رۆڵی موقته‌دا سه‌در رۆڵێكی سه‌ره‌كییه.