ریزبه‌ندی باشترین خوله‌كانی ئاسیا دیاریكرا

فیدرسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ریزبه‌ندی باشترین خوله‌كانی كیشوه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و خولی سعوودیه پێشه‌نگی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا خولی عێراقی له ریزبه‌ندی 15ـه‌می ئاسیا دێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا پۆلێنی باشترین خوله‌كانی ئاسیای كردووه، یانه‌كانی به‌گوێره‌ی ئاست و به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانێتییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندووه.
خولی سعوودیه لوتكه‌ی گرتووه، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی هیلالی سعوودی له دوایین 3 ساڵی رابردوو دووجار بووه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.
خوله‌كانی ژاپۆن، كۆریای باشوور، ئۆزبه‌كیستان، ئێران، له پله‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌م دێن، خولی هۆنگ كۆنگ له پله‌ی شه‌شه‌دێت و خوله‌كانی قه‌ته‌ر، مالیزیا، ئیمارات، ڤێتنام. ئوردن، تایله‌ند، تاجیكستان و هیند له پله‌كانی شه‌شه‌م تا چوارده‌یه‌م دێن.
خولی عێراق له نێو 47 خولی كیشوه‌ری ئاسیا پله‌ی 15ـه‌می گرتووه و له پێش خولی چین، كوێت، به‌حرێن و لوبنان دێت، له به‌رامبه‌ردا خولی ماكاو له پله‌ی كۆتایی دێت كه هیچ خاڵێكی وه‌رنه‌گرتووه.
.jpg)