ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جێنشینێكی سیمیۆنی دۆزییه‌وه
دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ ڕووی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد، گومان له‌سه‌ر داهاتووی دیێگۆ سیمیۆنی دروستبووه و كارگێری ئه‌و یانه‌یه په‌یوه‌ندی به راهێنه‌رێك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی راهێنه‌ره ئارجێنتینایه‌كه بگرێته‌وه.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ هاوشانی یانه‌كانی پۆرتۆ، كله‌ب بروج و لیڤه‌ركووزن یاریی كرد، كه‌چی نه‌ك نه‌یتوانی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ سه‌ربكه‌وێت، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی بلیتی یۆرۆپالیگیش ببڕێت.
دیێگۆ سیمیۆنی ماوه‌ی زیاتر له 11 ساڵه راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده، له ئێستادا به‌رپرسانی یانه‌كه به دوای شوێنگره‌وه‌ی دا ده‌گه‌ڕێن، له‌م پێناوه‌یشدا په‌یوه‌ندییان به لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كردووه، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره تا دوای مۆندیال بڕیاری داوه به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی نه‌كات.
شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌رامبه‌ر پۆرتۆ له دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، هیچ هیوایه‌كی بۆ به‌رده‌وامی دیێگۆ سیمیۆنی له پۆسته‌كه‌ی نه‌هێشته‌وه، چونكه شكسته‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ربوو ته‌نانه‌ت ئاتڵێتیكۆ ناتوانێت له یۆرۆپالیگیش یاریی بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام كارگێری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید متمانه‌ی خۆی به دیێگۆ سیمیۆنی دووپات كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان چاره‌نووسی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسی.
خاڤێر دێلاپێنا رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانیا له به‌رنامه‌ی ئێر چێرینگیتۆ ئاشكرای كردووه كه سیریزۆی سه‌رۆكی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كه‌مین هه‌نگاوی بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێكی نوێ هاویشتووه و په‌یوه‌ندی به لویز ئێنریكی كردووه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه كه لویز ئێنریكی له دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت و بیرۆكه و پلانه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كده‌گرێته‌وه.
دیێگۆ سیمیۆنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 2 نازناوی یۆرۆپالیگ، 2 نازناوی لالیگا و 2 نازناوی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و نازناوێكی جامی شا و نازناوێكی سووپه‌ری ئیسپانیای بردووه‌ته‌وه، دووجاریش له بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ نزیكبوو، به‌ڵام ریال مه‌درید هه‌میشه ده‌بووه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خه‌ونی راهێنه‌ره ئارجێنتینایه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.