سوودانی ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاخچێتی نه‌وتی راگه‌یاند

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاخچێتی نه‌وت له پارێزگای به‌سره ده‌ستگیركران.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "به پشتیوانی خودا، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی، به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك ده‌زگای دیكه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی، گه‌وره‌ترین تۆڕی به‌قاچاخ بردنی نه‌وت له پارێزگای به‌سره ده‌ستگیركران".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نووسیوه: "دوای لێكۆڵینه‌وه له تۆڕه‌كانی به قاچاخ بردنی نه‌وت و ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیكردن له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوێری ئه‌وه ده‌كه‌ن مافی عێراقییه‌كان بدزن، ئه‌م تۆڕه ده‌ستگیركران".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیشدا هاتووه: ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رز به‌تۆمه‌تی به‌قاچاخ بردنی نه‌وت له پارێزگای به‌سره له نێو ده‌ستگیركراواندان.
ئه‌فسه‌ره‌كان پێكهاتوون له لیوا غانم محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر، عه‌مید محه‌ممه‌د تاهیر محه‌ممه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌وتی باكوور و عه‌مید سه‌باح سوهێل عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وتی ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، عه‌مید نه‌بیل كازم مه‌همووس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئیداره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی وزه و عه‌مید رائید عه‌باس ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی باكوور، له ریزی ده‌ستگیكراوانن.
وێڕای ئه‌وه‌ش عه‌قید ئه‌حمه‌د فاخیر رازی سابر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وزه و عه‌قید خالید ته‌لاع عه‌زاب فه‌رمانده له پاڵاوگه‌ی دۆره‌ش ده‌ستگیركراون.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبوو، هێڵی سووریا‌ن بۆ هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك نییه و تۆمه‌تباران ده‌ستگیرده‌كرێن.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كرده‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌فسه‌ره‌كان دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجامدراوه، كه ئه‌و گرووپه بۆڕییه‌كی نه‌وتیان له (زوبێر) كونكردووه و رۆژانه نزیكه‌ی 10 ملیۆن لیتر نه‌وتی خام له رێگه‌ی ده‌یان تانكه‌ر ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌م كاره‌ش ماوه‌ی 4 ساڵه به‌رده‌وام بووه و ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌واڵی ده‌ستگیكردنی ئه‌م تۆڕه‌ی له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا عێراقییه‌كان، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌نده‌ره‌كانی به‌سره زۆرترین بڕی نه‌وتی عێراقی لێوه به قاچاخ ده‌بردرێته‌وه ده‌ره‌وه.