له ئه‌فغانستان 30 پۆلیس كوژران
K24 – هه‌وڵیر
له شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان هێرشێك كرایه سه‌ر كاروانێكی پۆلیس كه له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 30 پۆلیس كوژراون.
هێرشه‌كه كه‌مێك پێش ئێستا روویدا، كه پاسی هه‌ڵگری قوتابیانی پۆلیس كراوه ئامانجی هێرشێكی خۆكوژی و به‌پێی ئاماری پۆلیس 30 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوونه.
كاروانی پۆلیس له كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌نته‌رێكێ راهێنان له ناوچه‌ی وه‌رده‌ك بۆ كابولی پایته‌خت بوونه ئامانجی هێرشی خۆكوژی.
گرووپی تاڵیبان به‌پرسایه‌تی هێرشه‌كه به ئه‌ستۆ گرت.