زڵ‌اتان: بارسێلۆنا خراپترین بژارده و هه‌ڵه‌ی ژیانم بوو

زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەستێرەی سویدی، سه‌رده‌می یاریكردنی له بارسێلۆنا له بە خراپترین کات لە ماوەی ژیانی تۆپی پێیدا ده‌زانێت، ده‌شڵێت: "له كامپ نوو ناسنامە و کەسایەتی تۆپی پێی خۆم لەدەستدا".
ئیبراهیمۆڤیچ لە مانگی تەمموزی 2009 لە ئینتەرمیلانەوە ڕووی لە بارسێلۆنا کرد، جامی سووپه‌ری ئیسپانیا و لالیگا و جامی جیهانی یانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، بەڵام دانی بەوەدانا کە ئەو قۆناغە گەورەترین هەڵە بوو لە ژیانی وەرزشیدا.
ئیبراهیمۆڤیچ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هه‌واڵی Canal+ـی فەرەنسی گوتی: "خراپترین یادگارییەکانم له بارسێلۆنا بوو، له‌و یانه‌یه خه‌ریك بوو تۆپی پێم له‌بیر بچێته‌وه و وازم له هه‌ندێك باوه‌ڕ و بنه‌مایه‌كانی خۆم هێنا، هۆكاره‌كه هه‌مووی تۆپی پێ نه‌بوو، له زۆر شتی تریش دوودڵ بووم، زۆر بێهیوا بووم، شتەکانم بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجام دەدا".
ئیبراهیمۆڤیچ هاوشانی ژمارەیەک ئەستێرەی نەوەی زێڕینی بارسێلۆنا یاریی كرد، دیاریترینیان، چاڤی هێرناندێز، ئەندرێس ئینیێستا، لیۆنێل مێسی و کارلێس پیۆڵ، بە سەرکردایەتی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی.
هیرشبه‌ره سویدییه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆی 46 یاری، 22 گۆڵی كرد، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له بارسێلۆنا جادووی تۆپی پێم لەدەستدا و ناسنامەکەم هه‌ر بارسێلۆنا ون بوو، دواتر خۆم رزگار كرد و یانه‌كه‌م جێهێشت و چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌ی جیهانم تاقی كرده‌وه.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 41 ساڵ، ژیانێكی دوور و درێژی وه‌رزشی هه‌یه، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك نازناوه له‌گه‌ڵ یانەکانی ماڵمۆی سویدی، ئەیاکسی هۆڵەندی، یوڤێنتۆس، ئینتەرمیلان و میلان لە ئیتاڵیا، پاریس سانجێرمان، لۆس ئەنجلس، و مانچێستەر یونایتد یاریی کردووە، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا لە وەرزی 2020 ـ 2021 لە دەروازەی ئه‌یسی میلانه‌وه.