8 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن
ڕیاڵ مەدرید داوای له راهێنه‌رێكی پێشووی خۆی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی بۆندزلیگا، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی چێڵسی و لیڤه‌رپوول بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌مان یاریزان له كێبڕكێ دان.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانەی ڕیال مەدرید له ئێستاداوه پلانه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داڕشتووه، دوو پلانی هه‌یه، یه‌كێكیان گواستنه‌وه‌ی جود بێلینگهام له هاوینی داهاتوو، پلانی دووه‌میان گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالانده له هاوینی 2024.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان، بێلینگهام یاریزانی لاوی یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند زیاتر حه‌ز ده‌كات له پرێمه‌رلیگ یاریی بكات، بەڵام ریال مه‌درید داوای له زینه‌دین زیدان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بكات و كارئاسانی بۆ بكات له رازیكردنی جود بێلێنگهام بۆ ئه‌وه‌ی له ریال مه‌درید یاریی بكات.
جود بێلینگهامی ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی ئینگلیزی، له 2020 له یانه‌ی بێرمینگهام سیتی بۆ دۆرتمۆند گواسترایه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2025 له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆتایی دێت.
ڕۆژنامەی "بیڵد"ـی ئه‌ڵمانیا لەم دواییانەدا ئاماژەی بۆ ئه‌وه كردووه بورووسیا دۆرتمۆند بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و ئه‌ستێره ئینگلیزییه داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌كانی لیڤەرپوول، چێڵسی، پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه لاوه شه‌ڕی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید ده‌توانێت سوود له زینه‌دین زیدان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی له نێوه‌ندگیرییه‌ك ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی بێلینگهام رازی بێت له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی بكات.