سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 كه له سه‌رچاویه‌كی تایبه‌ت له‌نێو كۆنگره‌ی 14ـی پارتی به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ جارێكی دیكه به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره به كۆی ده‌نگ داوایان له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كردووه وه‌ك سه‌رۆكی پارتی بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، كه وابڕیاره ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.