نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران

دیمه‌نێكی نێو كۆنگره‌ی 14ی پارتی له‌ دهۆك | وێنه‌: كوردستان24
دیمه‌نێكی نێو كۆنگره‌ی 14ی پارتی له‌ دهۆك | وێنه‌: كوردستان24

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌ی 14 هه‌ڵبژێردران.

دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 كه‌ له‌ سه‌رچاویه‌كی تایبه‌ت له‌نێو كۆنگره‌ی 14ـی پارتی به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.

په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی داوای له‌ نێچیرڤان بارزانی كردووه‌ جارێكی دیكه‌ ببێته‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی و ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ داوای له‌ مه‌سرور بارزانی كردووه‌ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی هاوكاری بێت له‌ ئه‌ركه‌كانیدا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له‌ شاری دهۆك به‌ به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، كه‌ وابڕیاره‌ ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.