كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی كۆتاییهات
K24 - هه‌ولێر:
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتاییهات، به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ش، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی نوێی پارتی په‌سه‌ندده‌كرێت و ئه‌نجوومه‌نی سه‌كردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به كاره‌كانیكرد كه وابڕیاره سێ رۆژ بخایه‌نێت.
له دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا، دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، ده‌ستكرا به به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی له باره‌ی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له كۆنگره‌دا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی كاری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی پارتی، جه‌ختی له‌سه‌ر ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان له ناوخۆی پارتی، هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌باتی پارتی و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنگره كرده‌وه و رایگه‌یاند، پارتی كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی ئه‌نجامده‌دات و "سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌ین كه خۆیان ئاماده‌كردبوو فاتیحه بۆ پارتی بخوێنن".
دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆكاندیدكردن بۆ سەرکردایەتی پارتی و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی سیاسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار پێکدێن، كه تا كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی 4ی تشرینی یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) راپۆرتی خۆیان بۆ كۆنگره ئاماده‌ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی 150 ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، چه‌ند ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كۆنگره‌دا، جارێكی دیكه خۆیان بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی كاندید ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی پێشووی سه‌ركرایه‌تی پارتی كۆچی دواییان كردووه و شوێنه‌كانیان به ئه‌ندامی نوێی سه‌ركردایه‌تی پڕده‌كرێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، هه‌ریه‌كه له (كه‌ریم شنگالی و عومه‌ر عوسمان) خۆیان كاندید ناكه‌نه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان.هه‌روه‌ها به‌هۆی كۆچی دوایی (فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی، ره‌مزی شه‌عبان، رۆژ نوری شاوه‌یس و فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی)، به ئه‌ندامی نوێی سه‌ركردایه‌تی شوێنه‌كانیان پڕده‌كرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دیكه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، جارێكی دیكه خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان كاندید كردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی، عه‌لی ته‌ته‌ر، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، هەندێک لە بەندەکانی پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتی دەگۆڕدرێن، ئەمەش بۆ ئەوەی باشتر خۆمان لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێنین، خۆم یەکێک بووم لەو حەفت ئەندامەی چەند ساڵێکە کارمان لەسەر گۆڕانکارییەکانی پەیڕە و پڕۆگرام کردووە، ئەو گۆڕانکاریانەی کراون بە راوێژ بووە لەگەڵ رێکخستنەکان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی پەیڕەو و پڕۆگرام بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەو قۆناغه.
هاوكات زاگرۆس فەتاح، ئەندامی کۆنگرەی 14ـی پارتی به کوردستان24ـی راگەیاند، سەرۆک بارزانی لەو گوتارەدا کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی 14 پێشکەشیکرد، بریاریدا كه‌ناڵێکی تایبەت بە گەیاندنی رەخنە و گلەیی دابمەزرێنێت، کە لە رێگەیەوە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانن گلەیی و گازندەکانیان بە سەرۆک بارزانی بگەیەنن، كه سەرۆک بارزانی خۆی سەرپەرشتی کەناڵەکە دەکات و بەڵێنی ئەوەیداوە هیچ ئەندامێکی پارتەکەی لە هیچ شوێنێك مافی نەخورێت.