چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پاڵپشتی بۆ سوودانی دووپاتكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاڵپشتی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 3ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه: به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ رێگریكردن له گه‌نده‌ڵی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ عێراقییه‌كان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پاڵپشتی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌بێت.
هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت به ئاراسته‌ی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌رزنرخێندرا، وه‌ك ده‌ستپێكی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ كۆتایهێنان به نادادپه‌روه‌ری و گۆڕینی دۆخی ئابووری هاووڵاتیانی عێراق، به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژاران.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.
رۆژی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.