پاریس بانگهێشتی سوودانی و ماكرۆن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدراڵی پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن كرد وداوایه‌كی فه‌رمییش بۆسه‌ردانی پاریس پێگه‌یشت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، له نووسینگه‌ی خۆی، سوودانی پێشوازی له‌نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، پاتریك دۆریل و شاندی یاوه‌ری كرد.
لەدیدارێکدا شاندی فه‌ره‌نسی نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانۆیل ماكرۆن به‌دەستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌یاند، كه‌جه‌ختی له‌گرنگی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی بواری هاوكاری و هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات دەکرد، هه‌روه‌ها داوایه‌كی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای لەخۆ دەگرت بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه‌سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات و له به‌رامبه‌ردا سودانی سۆزی دا كه‌له‌نزیكترین ده‌رفه‌ت دا ئه‌م سه‌دانه ئه‌نجام بدات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق گرنگی هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نی فه‌ره‌نسی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان دووپاتكرده‌وه، لەگەڵ بەشداریکردنی لەبەهێزکردنی تواناکانی لێکۆڵەران لەدەستەی دەستپاکی و هاوكاریكردنی عێراق له‌بواری پشتگیریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی.
له به‌رامبه‌ردا، درۆیل بەشداری فەرەنسای لە كۆبوونه‌وه‌ی (لوتکەی بەغدا) دووپاتكرده‌وه، کە بڕیارە لەکۆتایی ئەم ساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، هەروەها جەختی کرد، کە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماکرۆن بەنیازە لە نزیکترین کاتدا سەردانی عێراق بکات.