رووسیا و ئۆکراینا 214 دیلی جەنگ ئازاد دەکەن

ئاڵۆگڕی دیلەکانی جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا
ئاڵۆگڕی دیلەکانی جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا

K24 - هەولێر

لە پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلەکانی جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا 214 دیلی دیکە ئازادکران.

لە چوارچیوەی ئاڵوگۆڕی ئەو سەربازانەی کە لە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا بە دیل گیراوبوون، 107 سەربازی رووسی و 107 سەربازی ئۆکراینی ئازاد کران.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە ئەنجامی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی، 107 سەربازی رووسی ئازاد کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پاڵپشتیی پزیشکی و دەروونی پێویست بۆ سەربازەکان دابینکراوە و ئەو کەسانە لە رێگەی فڕۆکەی تایبەتی وەزارەتەکەوە دەگوازرێنەوە بۆ مۆسکۆی پایتەخت.

هاوکات سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئۆکراینا، ئاندرێ یەرماک لە پەیامێکیدا لە رێگەی‌ ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا 107 سەربازی ئۆکراینی ئازاد کراون کە 74یان لە کارگەی ئازۆڤستال شەڕیان کردووە.

ئاندرێ یەرماک گوتی: "زۆربەی بریندارەکانی شەڕمان هێنایەوە ماڵەوە، بە تایبەتی سەرکەوتوو بووین لە گۆڕینەوەی ئەوانەی لە ماریوپۆل و ئازۆڤستال بە سەختی بریندارببوون".

پێشتر لە 29ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵسدا ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا ئەنجامدرا، 52 سەربازی ئۆکراینی و 50 سەربازی رووسی ئازاد کرابوون.