ئێران: كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی سامانی بلۆك كراوی وڵات ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی ساڵح ئابادی، رایگه‌یاند، له دانووستان به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بلۆك كراوی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌ڕێنینه‌وه.
ئابادی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه رێككه‌وتن، له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامی دانووستانه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسیارێتی به‌دواداچوونی سامانی بلۆك كراوی ئێرانی له ئه‌ستۆیه.