مه‌حموود محه‌ممه‌د: هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مڕۆ كاره‌كانی كۆنگره ته‌واوبكه‌ین
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاروباره‌كانی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی ته‌واوبكه‌ین.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لیژنه‌كانی (په‌یره‌و، پرۆگرام، راپۆرتی سیاسی و لیژنه‌كانی دیكه)، كه دوێنێ دروستكران، ئه‌مڕۆ راپۆرتی خۆیان ده‌هێنن و ده‌خوێندرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌وڵده‌ده‌ین پرۆسه‌ی خۆكاندیدكردنه‌كان ته‌واوبن، ئه‌وكات ده‌ست به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022 هه‌وڵده‌ده‌ین كاره‌كانی كۆنگره ته‌واوبێت".
دوێنێ پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به كاره‌كانیكرد، وابڕیاره دوو رۆژی دیكه بخایه‌نێت.
له دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا، دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، ده‌ستكرا به به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵبژێردران.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 4/11/2022، کە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیە، کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دانیشتنی یەکەم دەستپێدەکات و راپۆرتی لیژنەکان دەخوێندرێتەوە.
لە دانیشتنی دووەمی ئەمڕۆی کۆنگرەی 14ی پارتی، کە بەگوێرەی بەرنامەی کار کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، ناوی کاندیدەکان دەخوێندرێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەستپێدەکات.