دەنگدان لە کۆنگرەی پارتی بە ئەلیکترۆنی دەبێت

کۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆک
کۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆک

K24 – هەولێر

لە دووەم رۆژی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت و دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.

نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، بەپێی پەیڕەو 51 ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و نۆ ئەندامی یەک هەڵدەبژێردرێن، لەکاتێکدا ئەگەر پەیڕەو هەموار نەکرێتەوە.

گوتیشی: "زیاتر لە هەزار ئەندامی کۆنگرە دەنگ دەدەن، هەر ئەندامێک مافی هەیە دەنگبدات بە 51 کەس بدات و شێوەی دەنگدانەکەش ئەلیکترۆنییە".

ئاماژەی بەوەشدا، پێشنیازی ئەوەکراوە ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی لە کۆنگرەی 14 زیاد بکرێت بۆ 61 ئەندام و نۆ یەدەک، بەڵام تائێستا دیار نییە وەکخوی دەمێنێتەوە یان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

مەردان خدر، ئەندامی کۆنگرەی پارتی، سەبارەت بە پێکهاتەی مەکتەبی سیاسی بە کوردستان24ی گوت: "دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، لەناو ئەنجومەندا مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێت، ئەوەی دەگوترێت مەکتەبی سیاسی وەکخۆی دەمێنێتەوە جارێ هەر قسەیە و کۆنگرە بڕیاری لەسەر نەداوە".

گوتیشی: "پێشنیازی ئەوەشکراوە کە ناوی مەکتەبی سیاسی بگۆڕدرێت و بکرێتەوە کۆمیتەی ناوەندی".

مەردان خدر جەختیشی کردەوە، دوای کۆنگرە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردێت.