ئیبراهیم رهئیسی وهڵامی بایدن دهداتهوه
K24 – هەولێر:
سەرۆککۆماری ئێران، ئەمهریکا بە ئەنجامدانی 62 کودەتا لەجیهاندا تۆمەتباردەکات.
لەمیانەی گوتارێکیدا لەبەردەم هەزاران لایەنگری حکومەتەکەی، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمهریکا هەوڵی بەتاڵانبردنی سامانی گەلان دەدات و تا ئێستا بووەتە هۆی ئەنجامدانی 62 کودەتا لەجیهاندا.
سەرۆکی ئێران باسی لەوەشکرد، جۆ بایدن باس لە ئازادکردنی ئێران دەکات، بەڵام ئێران لەساڵی 1979 وە ئازادبووە و هەموومان بینیمان چی بەسەر عێراق هات کاتێک ئەمهریکا ڕزگاریکرد.
رەئیسی گوتیشی: "هەرکەس لە ئێران لەگەڵ کردەوەی توندوتیژی و کاری تێکدەرانەدایە، ئەوە بێگومان پشتیوانی ئهو ئەجێندانهیه دەکات كه بۆ تێکدانی سەقامگیری ئێران كاردهكهن.
ئەوە لە کاتێکدایە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا چواری ئەم مانگە ئاماژەی بەوەدا، ئێران رزگاردەکەن و خەڵکی ئێران دەتوانن خۆیان لەسەرکوتکاری و دەسەڵاتی دیکتاتۆر رزگاربکەن.
ئهو گوتانهی رهئیسی دوای ئهوه دێت كه بایدن لەمیانەی هەڵمەتی بانگەشەی پارتی دیموکراتەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، رایگهیاندبوو، بەڵێن بۆ ئەو خۆپیشاندەرانەی دژی حکومەتی ئێران خۆپیشاندان دەکەن، بەمزووانە ئازاددەبن.