كوردستان24 ناوی به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – دهۆك:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانه‌ی كۆنگره‌ی 14، به‌بێ هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن.
ئه‌و لیسته‌ی ئه‌ندامانی نوێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كه ده‌ستی كوردستان24 كه‌وتوون، به‌مشێوه‌یه:
فازڵ میرانی
هۆشیار زێباری
ئازاد بەرواری
مەحموود مەحەممەد
رێبوار یەڵدا
کەمال کەرکووکی
زەعیم عەلی
عەبدولموهەیمن بارزانی
فوئاد حوسێن
سەڵاح دەلۆ
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت هه‌ریه‌كه له عارف تەیفوور و جه‌عفه‌ر ئیمینكیش بۆ ئه‌و لیسته زیادبكرێن.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، هه‌ریه‌كه له كه‌ریم شنگالی و سه‌ڵاح ده‌لۆ به‌هۆی باری ته‌ندروستیانه‌وه داوای لێبوردنیان كردووه له وه‌رگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی حزبی له دوای كۆنگره.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به كاره‌كانیكرد، وابڕیاره دوو رۆژی دیكه بخایه‌نێت.
له دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا، دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، ده‌ستكرا به به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵبژێردران.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 4/11/2022، کە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیە، کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دانیشتنی یەکەم دەستپێدەکات و راپۆرتی لیژنەکان دەخوێندرێتەوە.
لە دانیشتنی دووەمی ئەمڕۆی کۆنگرەی 14ی پارتی، کە بەگوێرەی بەرنامەی کار کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، ناوی کاندیدەکان دەخوێندرێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەستپێدەکات.