دوو كاندیدی دیكه كشانه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌كه له عارف رووشدی و محه‌ممه‌د حاجی كشانه‌وه‌ی كاندیدبوونی خۆیان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی راگه‌یاند.
له دووه‌مین رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتی كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ند كاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاند.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، پێش ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، زیاتر له 10 كاندید كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، كه هه‌ر یه‌كه له عارف رووشدی و محه‌ممه‌د حاجیش له‌و كاندیدانه‌ی كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه.
پێشتریش هه‌ریه‌كه له (عه‌بدولحەکیم خەسرۆ، عومەر نوردینی، حەمە رێگر، کرمانج عیزەت و چه‌ند كاندیدێكی دیكه) كشانه‌وه‌ی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندبوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، 126 ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی خۆیان بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆیان كاندیدكردووه.
مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
رۆژی (3ی تشرینی یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.
له كۆتایی كاره‌كانی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتیشدا، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.