به‌نگین رێكانی باس له نوێترین زانیاری گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی شاندی دانوستكاری پارتی ئاشكرایكرد، دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی 14، پارتی و یه‌كێتی دۆسییه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی سوودانی یه‌كلاییده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌دوای 2003ه‌وه رێككه‌وتنێكی نووسراو له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا واژووده‌كرێت بۆ پێكهینانی حكومه‌ت.
به‌نگین رێكانی، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له كابینه‌كه‌ی سوودانی بۆ پارتی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتیش، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه‌وه گفتوگۆده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، به‌پێی سیسته‌می خاڵ پۆسته‌كان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا یه‌كلاییده‌كرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناكۆكییان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ژماركردنی خاڵه‌كانی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقه و روونیكرده‌وه، بڕیاره خاڵه‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ هیچ لایه‌ك له پارتی و یه‌كێتی هه‌ژمارنه‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی ئامژاه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پارتی وه‌ریگرتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێكی سیادییه، 16 خاڵی هه‌یه له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ژینگه ته‌نها هه‌شت خاڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش كه پشكی پارتییه چوار خاڵی هه‌یه و پارتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشی وه‌رگرتووه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌دوای كۆنگره له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌باره‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ژینگه گفتوگۆده‌كه‌ن.
به‌نگین رێكانی ئاشكراشیكرد، به‌پێی لێكتێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی نوێی عێراق، وابریاره هه‌موو پێكهاته‌كانی شیعه، سووننه و كورد، له‌ناوخۆیان به‌ركه‌وته‌یان له پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتی ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ پارتی له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆبكات و ده‌ڵێن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، له‌به‌رده‌م پارتی و یه‌كێتیدا هیچ رێگه‌چاره‌ی دیكه نییه جگه‌له گفتوگۆ، له‌كاتێكدا هه‌موولایه‌نه عێراقییه‌كانیش فشارده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پۆسته وه‌زارییه‌ی پشكی كورده و به چۆڵی ماوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌رت به گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی نوێی عێراق، رێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رێككه‌وتن هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولا، و به‌غدا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ رێككه‌وتن له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا.
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، بەنگین رێكانی رایگەیاند، كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەسەر رێككەوتن پێكھاتووە و شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش له به‌غدا له‌سەر چوار دۆسیەی گرنگ گفتوگۆده‌كه‌ن، وەك پڕۆژەیاسای بودجە، یاسای نەوت و غاز، یاسای دادگای فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی دادوەری.
زیاتر گوتی، له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانیدا ئه‌وه چه‌سپێندراوه، كه حكومه‌تی عێراق هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌ی له‌دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كابینه‌كانی پێشوو گیراوه‌ته‌به‌ر، راده‌گیرێن و كاریان پێناكرێت، تاوه‌كو هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز.
رێكانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی و متمانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كێشه‌كان به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌غداش پێویستی به‌وه‌یه سه‌قامگیری سیاسی له وڵات‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی سه‌ركه‌وتووبێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی دروستبوونی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی له ئه‌وروپا و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له جیهاندا، فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ رێككه‌وتن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌نگین رێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه، یه‌كه‌مینجاره به‌م شێوه‌یه رێككه‌وتنێكی واژووكراو له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئه‌نجامبدرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق كه ئاماژه به هه‌موو داخوازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و لایه‌نی به‌رانبه‌ریش پابه‌ندی و ئاماده‌یی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی به نووسراو ده‌رببڕێت.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.