ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیاوه كۆمه‌كی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سابرینا سینگ، جێگری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نوێی بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا درووست كردووه.
گوتیشی: ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی درووست كراوه، چاودێری ره‌وشی ئۆكرانیا و گه‌یاندنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌كات.
روونیكرده‌وه، كۆمه‌ڵه‌كه له لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه بڕیاری پێكهێنانی دراوه و له ژێر ناوی SAGU كار ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن، نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌كه له شاری ڤیسبادنی ئه‌ڵمانیایه و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و تێیدا چاودێری ره‌وشی سه‌ربازی و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا ده‌كرێت.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، هه‌ڵگیرسا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی خۆرئاوایی به گشتیی به‌رگری و پشتیوانی له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.