کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبیننیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 5/11/2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:.

هەولێر: 24

سلێمانی: 22

دهۆک: 23

کەرکووک: 26

هەڵەبجە: 24

زاخۆ: 24

سۆران: 22

گەرمیان: 28