گازپرۆم به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق به‌رزده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی به‌رهه‌مهێانی نه‌وتی عێراقی له كێڵگه‌ی به‌دره‌ی نه‌وتی به‌رز كردۆته‌وه بۆ 64 هه‌زار به‌رمیل نەوت له رۆژێكدا.
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی به‌دره له مانگی حوزیراندا لەرۆژێكدا گەیشتۆتە 64 ھەزار بەرمیل نەوت.
كێلگه‌ی نه‌وتی به‌دره ده‌كه‌وێته پارێزگای واست به دووری 160كم له باشووری شاری به‌غداد و یه‌كێكه له كێلگه نه‌وتیه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران، ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ئێستادا عێراق ته‌نها له كێلگه‌كانی باشووری، نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و هه‌نارده‌ی رۆژانه‌شی له‌سه‌رووی 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته.