تاران: ئه‌مه‌ریكا پێی راگه‌یاندووین قسه‌كانی بایدن هه‌ڵوێستی واشنتن نین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا له رێی كه‌ناڵی دیپلۆماتییه‌وه پێیان راگه‌یاندووین، ئه‌وه‌ی بایدن له باره‌ی "رزگاركردنی ئێران" وتوویه‌تی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا نییه.
عه‌بدوڵڵاهیان روونیكرده‌وه، له ماوه‌ی 43 ساڵی رابردوودا، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی گۆڕینی سیستمی سیاسی ئێرانی داوه، هه‌موولایه‌ك بینیان له ماوه‌ی 40 رۆژی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا پیلانی خۆی گۆڕی، به‌ڵام گه‌لی ئێران به خۆڕاگری و چاوكراوه‌یی ئه‌و پیلانه‌ی له‌بار برد.
له باره‌ی قسه‌كانی بایدنه‌وه، عه‌بدوڵڵاهیان گوتی: سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی بایدنی دایه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ستبه‌جێ پێیان گه‌یاندووین، كه ئه‌وه‌ی بایدن وتوویه‌تی بێ پلان بووه و ئه‌و لێدوانانه ده‌ربڕی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا نین.