ژاپۆن قه‌رز به عێراق ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتی ژاپۆن له رێگه‌ی رێكخراوی جایكاوه قه‌رز به حكومه‌تی عێراق ده‌دات به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه له بواره‌كانی كاره‌با، ئاو و كشتوكاڵ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (5ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ كه سوودی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق هه‌یه.
باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 17 كۆمپانیای ژاپۆنی له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌شدارییان كردووه و وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی زیاتركردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بواری بازرگانی.
فوتۆشی ماتسومۆتۆ ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی له رێگه‌ی رێخرای جایكاوه هه‌وڵی پێدانی قه‌رزی درێژخایه‌ن به حكومه‌تی عێراق بدات له چه‌ندین بواری جیاوازدا، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی كاره‌با، ئاو و كشتوكاڵدا پڕۆژه‌ی گرنگی پێئه‌نجام بدرێت كه سوودی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی له بواره‌كانی وێستگه‌ی كاره‌با و ئاو كرد كه له پارێزگای به‌سڕه له رێگه‌ی رێكخراوی جایكاوه ئه‌نجامدراوه.
زیاتر گوتی، ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق له گفتوگۆی جددیدان بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقه.
وڵاتی ژاپۆن له رێگه‌ی رێكخراوی جایكاوه، ده‌یان پڕۆژه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامداوه له‌وه‌تی ساڵی 2003ه‌وه، كه به‌شێك له پڕۆژه‌كان به‌شێوه‌ی به‌خشین بووه بۆ پشتیوانی له حكومه‌تی نوێی عێراق له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام و به‌شێكی دیكه‌ش له‌رێگه‌ی قه‌رزی درێژخایه‌نه‌وه بووه.