بێنزێما پێش مۆندیال تووشی پێكان بوو
كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی ئازاره‌وه نه‌یتوانی به‌شداریی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌ی بكات و به‌شداریكردنی بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له لالیگا جێگه‌ی گوومانه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 نۆڤێمبه‌ری 2022، پێگه‌ی ئاسی ئیسپاینا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه‌ریم بێنزێما تووشی گرژبوونی ماسولكه‌كانی بووه و نه‌یتوانیوه به‌شداریی راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی ریال مه‌درید بكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له لالیگا ده‌بێته میوانی یانه‌ی رایۆ ڤاییكانۆ، رۆژی پێنجشه‌ممه دوایین یاریی خۆی پێش مۆندیال ده‌كات و میوانداریی یانه‌ی كادێز ده‌كات، دواتر خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا به‌هۆی مۆندیاله‌وه ده‌وه‌ستێت، پێكانه‌كه‌ی كه‌ریم بێنزێما ترسی خستووه‌ته دڵی هه‌وادارانی فه‌ره‌نسا، كه‌ریم بێنزێما به ده‌ردی پۆگبا، كانتی و ڤاران بچێت و مه‌ترسی بخرێته سه‌ر به‌شداریكردنی له مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌شێك له ئه‌ستێره‌كان بیانوو ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی ئه‌و دوو یارییه‌ی پێش مۆندیال نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی پێكان نه‌بن، یه‌كێك له‌وانه كه‌ریم بێنزێمایه.