129 كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاكان بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ده‌ستیپیێكرد و 129 كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ده‌كه‌ن. نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش له كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی پێویستی به 10 كاتژمێره تا ته‌واوده‌بێت و ئه‌نجامه‌كان ئاشكراده‌كرێت.
خالید عه‌باس، له نووسینگه‌ی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كوردستان24ی رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كانی ژماره 36ی ساڵی 2015، بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌ی 14ی پارتی به‌شدارییان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تائێستا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كۆمیسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ ده‌نگدانی ئه‌لیكتڕۆنی دروستبوو، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دادوه‌ران داوایانكردووه پشت به ده‌نگدانی به‌ده‌ست ببه‌ستن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش سه‌رپشكبوون له هه‌ڵبژاردنی شێوازی ده‌نگدان.
خالید عه‌باس روونیكرده‌وه، دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێویستیان به 10 كاتژمێره بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی كلاسیكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌كه به‌شێوه‌ی ده‌ستی ئه‌نجامدراوه و به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌نگه‌كان جیاده‌كرێته‌وه و هه‌ژمارده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، چه‌ند تیمێك دروستكراوه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش، ئه‌نجامه‌كان ئاشكراده‌كرێن.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆش به به‌شداری 1056 ئه‌ندامی كۆنگره، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ده‌ستی پێكرد، كه 126 كاندید له‌سه‌ر 41 كورسی ئه‌ندامییه‌تی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێشتر ناوی ئه‌جوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بوو، له 51 ئه‌ندام و نۆ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكدێت و له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌دا، به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی و به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره 10 كه‌س له سه‌ركرده دیاره‌كانی پارتی راسته‌وخۆ به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران.
پێشتریش مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.