نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لەسەر هاوکاریکردنی حكومەتی نوێی عێراق دەکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پابەندبوونی خۆی بۆ درێژەدان بە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ حکومەت و سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق دووپاتدەکاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ـی تشرینی دووه‌می 2022، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌تیف ره‌شید پەیامێکی پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق پێگەیشتووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له نامه‌كه‌یدا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆككۆماری عێراقی راگه‌یاندووه: ئەزموونی ئێوە رۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراسیی فیدراڵیی یەکگرتوو بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات.
هه‌روه‌ها گۆتێرێس به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراقی راگه‌یاندووه، " دڵنیاتان دەکەمەوە و بەڵێنی تایبەتی خۆم دوپات دەکەمەوە بۆ بەردەوامبوون له هاوکارییكردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەڕێزتان."
سکرتێری گشتی نەته‌وەیەکگرتوەکان به سه‌رۆككۆماری عێراقی گوتووه، "پێکهێنانی حکومەتێکی کاریگەر بە دەسەڵاتی تەواو، توانای وەڵامدانەوەی داواکارییە رەواکانی دەبێت لە رێگەی چاکسازیی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەروەها پێویستیش دەبێت بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلی عێراق بە تایبەت بۆ ژنان و گەنجان."
گۆتێرێس له نامه‌كه‌یدا جه‌ختی لەوەش کردووه‌تەوە، "عێراق وەک یه‌کێک له وڵاتانی دامەزرێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، هاوکاریی بەردەوامی لەگەڵ نەتەوهیەکگرتووه‌کاندا هەیه"