قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات
K24 - هەولێر:
قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی.
ئەمڕۆ شەممە 5ـی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەری 2022، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لەلایەن قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پێگەیشت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ئاماژە بەوەشدرا، پەیامەکە بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی بووە.
لەبەرانبەردا مەسرور بارزانی سوپاسی قاسم ئەعرەجی کرد بۆ پیرۆزباییەکەی.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆش به به‌شداری 1056 ئه‌ندامی كۆنگره، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی بەڕێوەچوو، كه 129 كاندید له‌سه‌ر 41 كورسی ئه‌ندامییه‌تی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كێبڕكێ ده‌كه‌ن.