سه‌رۆكی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆشی بۆ هانده‌ران راگه‌یاند
كه‌مێك پێش ئێستا، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار دا سیلڤا رایگه‌یاند كه ئه‌م یاریزانه له بارسا ده‌مێنێته‌وه.
جۆسێپ ماریا تۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ له پرێس كرنفرانسێكدا كه ده‌قی لێدوانه‌كانی له ماڵپه‌ری سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار هه‌رگیز باسی جێهێشتنی بارسێلۆنای نه‌كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز راده‌گه‌یه‌نین.
بارتۆمیۆ ده‌ڵێت: نێیمار ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵمان دانه‌بڕێت، بۆیه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه رێككه‌وتووین و له ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
بارتۆمیۆ له میانه‌ی پرێس كۆنفرانسه‌كه باسی نرخی درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی ده‌یلی ئێكسپرێسی به‌ریتانیا بێت، بارسا به بڕی 16.5 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیماری نوێ كردۆته‌وه.
نێیماری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی سانتۆسی برازیلیه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواستراوه‌ته‌وه و له ئێستادا گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه، له ماوه‌كانی رابردووش یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار له‌سه‌ر هێڵ بوون.