محەممەد حەلبووسی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات
K24 - هەولێر:
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێگەیشت و پیرۆزبایی لێ‌کردین بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنمان وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، لە بەرامبەردا، "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنیان".
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆش به به‌شداری 1056 ئه‌ندامی كۆنگره، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی بەڕێوەچوو، كه 129 كاندید له‌سه‌ر 41 كورسی ئه‌ندامییه‌تی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كێبڕكێ ده‌كه‌ن.