سەرۆکی ئۆکرانیا قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران رەتدەکاتەوە

ڤۆڵۆدیمیر زیلێنکسی: رۆژانە زیاتر لە 10 درۆنی ئێرانی تێکدەشکێنین
ڤۆڵۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران
ڤۆڵۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران

K24 - هەولێر:

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان رۆژانە زیاتر لە 10 درۆنی ئێرانی تێکدەشکێنن و رایگەیاند، تەنیا رۆژی 4ـی تشرینی دووەم، 11 درۆنی شاهید تێکشکێندراون.

ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا قسەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانی رەتکردەوە کە رایگەیاندبوو، پێش دەستپێکی جەنگ چەند درۆنێکی کەمیان بە رووسیا داوە و بە (درۆ) ناویبرد.

زێلێنسکی باسی لەوەشکرد، ئەوان ئاگادارن کە راهێنەری ئێرانی مەشقی تایبەت بە چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەو درۆنانە بە سەربازانی رووسیا دەکەن.

زیلێنسکی لەبارەی پەیامەکانی وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە گوتی: چەند پەیامێک لەلایان نوێنەری فەرمی ئێران بڵاوکرایەوە و بڕیاریاندا دانبەوە دابنێن کە درۆنیان بە رووسیا داوە، بەڵام لە دانپێدانەنەکەشدا درۆیان کرد.

سەرۆکی رووسیا لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە رۆژانە زیاتر لە 10درۆنی ئێران تێکدەشکێنین، کەچی رژێمی ئێران دەڵێت ئەوان ژمارەیەکەی کەمی درۆنیان بە رووسیا داوە و پێش دەستپێکردنی داگیرکارییەکەبووە"