پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به‌رده‌وامه

K24 – هه‌ولێر:
تائێستا پڕۆژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه و بڕیاره تا ته‌واوبوونی جیاكردنه‌وه و ژماردنی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان، پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامبێت.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، تا كاتژمێر (1:40)ی رێژه‌ی 40% ده‌نگه‌كان كه زیاتر له 400 فۆڕمی ده‌نگدانه، جیاكراونه‌ته‌وه و زیاتر له 600 فۆڕمی ده‌نگدانیش تائێستا ماوه جیابكرێته‌وه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی له 51 ئه‌ندام پێكدێت و دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی دووه‌مدا، 10 ئه‌ندام راسته‌وخۆ به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی و تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره هه‌ڵبژێردران، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ 41 ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌چوو.
وابڕیاره ئەمڕۆ یەکشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2022) کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رابگه‌یه‌ندرێت.
پێشتریش چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاندبوو، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی په‌سه‌ندكراوی پارتی له كۆنگره‌ی 14دا، رێژه‌ی 15% بۆ كۆتای ئافره‌تان له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی چه‌سپێندراوه، كه حه‌وت بۆ هه‌شت ئافره‌ت ده‌بنه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بۆیه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتییدا، نزیكه‌ی 32 بۆ 33 كاندیدی پیاو هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌وانی دیكه‌ش به رێژه‌ی كۆتا، پشكی ئافره‌تان ده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،129 كاندید له كێبڕكێدان بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ه‌وه، 41 كه‌س وه‌ك ئه‌ندام و نۆ ئه‌ندامی دیكه‌ش وه‌ك یه‌ده‌گ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌روه‌ها پێشتریش مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.