مه‌هاتیر محه‌ممه‌د له ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا جارێكی دیكه خۆی كاندیدكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌هاتیر محه‌ممه‌د، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی مالیزیا، جارێكی دیكه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی كاندیدكرده‌وه و ئامانجیشی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
وابڕیاره له 19ی ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی مالیزیا ئه‌نجامبدرێت، كه ده‌بوایه له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2023 ئه‌نجامبدرێت، به‌هۆی فشاره سیاسییه به‌رده‌وامه‌كان له‌سه‌ر ئیسماعیل سه‌بری یه‌عقوبی سه‌رۆك وه‌زیران.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مه‌هاتیر محه‌ممه‌د، دوای خۆكاندیدكردنی له‌ناو لایه‌نه‌گرانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "مادام تائێستا له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆم وه‌ستاوم، چانسی سه‌ركه‌وتنم هه‌یه".
په‌رله‌مانی مالیزیا له 222 كورسی پێكهاتووه، كه چوار كوتله‌ی سه‌ره‌كی كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی ده‌كه‌ن، دیارترینیان، كوتله‌كانی مه‌هاتیر محه‌ممه‌د و ئیسماعیل سه‌بری یه‌عقوبی سه‌رۆك وه‌زیران و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم.
مه‌هاتیر محه‌ممه‌د كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا، ناوی چووه كتێبی گینس، وه‌ك به ته‌مه‌نترین سه‌رۆك وه‌زیران.
مه‌هاتیر محه‌ممه‌د كه له ته‌مموز/یۆلیۆی 1981 پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیای وه‌رگرت تاوه‌كو تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2003، به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی و سیایه‌ت راگه‌یاند، تا جارێكی دیكه له ساڵی 2018 گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مه‌هاتیر محه‌ممه‌د ئاشكرایكرد، ئاماده‌یی تێدایه ئه‌مجاره‌ش پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌رهاتوو له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌و پۆسته‌دا به‌رده‌وامده‌بێت.