نوێترین زانیاری له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی
ئه‌م كاندیدانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی تائێستا له پێشه‌وه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه و په‌یامنێری كوردستان24، ناوی ئه‌و كاندیدانه ئاشكراده‌كات تارێژه‌ی 70% جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا، په‌یامنێری كوردستان24، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له وێستگه‌ی دووه‌م كۆتایی هاتووه كه سیداد بارزانی به 215 ده‌نگ له پله‌ی یه‌كه‌م و رێبه‌ری ئه‌حمه‌د به 185 ده‌نگ له پله‌ی دووه‌م دێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كۆی هه‌ر سێ وێستگه‌كه‌دا، ئه‌م كاندیدانه‌ی خواره‌وه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه
1. سیداد بارزانی
2. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
3. ئومێد خۆشناو
4. ئامینه زكری
5. سیروان بارزانی
6. ئیسماعیل حاچك
7. ئاراس حه‌سۆ میرخان
8. ئه‌شواق جاف
9. ئه‌ڤین هروری
10. هێمن هه‌ورامی
11. به‌هرام عه‌ریف یاسین
12. پشتیوان سادق
13. نه‌جات عه‌لی
14. عه‌لی ته‌ته‌ر
15. عه‌لی عه‌ونی
16. ئومێد سه‌باح
17. چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا
18. لیزا فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی
19. عه‌لی حوسێن
20. موحسین گه‌ردی
21. بڵند ئیسماعیل
22. عه‌بدولواحید رواندزی
23. سه‌ربه‌ست له‌زگین
24. عه‌بدولخالق باپیری
25. نوری شنگالی
26. نه‌وزاد هادی
27. دڵشاد شه‌هاب
28. قادر قاچاغ
29. گوهدار شێخۆ
30. هیوا ئه‌حمه‌د
31. ڤیان سلێمان
32. زاگرۆس فه‌تاح
33. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا
34. جه‌عفه‌ر ئیمینیكی
35. هیوا گه‌یلانی
36. سه‌گڤان هالۆ
37. سەربەست تروانشی
38. ڤیان سەبری
39. حەمید عەلی
40. سەفین دزەیی
41. نازەنین وەسۆ
وابڕیاره ئەمڕۆ یەکشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2022) کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رابگه‌یه‌ندرێت.
پێشتریش چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاندبوو، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی په‌سه‌ندكراوی پارتی له كۆنگره‌ی 14دا، رێژه‌ی 15% بۆ كۆتای ئافره‌تان له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی چه‌سپێندراوه، كه حه‌وت بۆ هه‌شت ئافره‌ت ده‌بنه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بۆیه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتییدا، نزیكه‌ی 32 بۆ 33 كاندیدی پیاو هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌وانی دیكه‌ش به رێژه‌ی كۆتا، پشكی ئافره‌تان ده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،129 كاندید له كێبڕكێدان بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ه‌وه، 41 كه‌س وه‌ك ئه‌ندام و نۆ ئه‌ندامی دیكه‌ش وه‌ك یه‌ده‌گ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
پێشتریش مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه و له‌ژێر چاودێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لیژنه‌ی دادوه‌ران و به ئاماده‌بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.