هاتووچۆی هەولێر شوفێر و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر
هاتووچۆی هەولێر

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شوفێر و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ دەرهێنانی مۆڵەت، گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، یان نوێکردنەوەی مۆڵەت و تۆمارکردن سەردانیان دەکەن دەبێ بەڵگەنامەکانیان وێنەی رەسەن بێت.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و سەردانیکەرانی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەکەینەوە، لەکاتی سەردانیکردن بۆ هەر کارێکی (تۆمارکردن، گواستنەوەی خاوەندارێتی، تازەکردنەوە، دەرهێنانی مۆلەت یان تازەکردنەوەی)، دەبێت بەڵگەنامەکانیان وێنە رەسەنەکە بێت، بەهیچ شێوەیەک کار بە بەڵگەنامەی کۆپی کراو، یان تێکچوو ناکرێت.