سوودانی دەزگای هەواڵگری دەخاتە ژێر سەرپەرشتی خۆیەوە

.
.

K24 - سلێمانی

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەزگای هەواڵگری دەخاتە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی خۆیەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 6/11/2022، محەممەد شیاع سوودانی سەردانی  بارەگای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی کردووە و لەگەڵ  بەڕێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتییەکان و کادیرانی پێشکەوتووی دەزگاکە کۆبووەتەوە، تێیدا ئەرکەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی دەزگاکەی بە وردەکارییەوە خراوەتە بەردەم.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سوودانی جەختیکردووەتەوە، رۆڵی نیشتمانی دەزگای هەواڵی و رێنمایی داوە لە قۆناغی ئێستای دەزگاکە لە پۆستێکی خوارەوەدا لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی خۆیدا بێت.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە گرنگی پاراستنی رێڕەوی کارکردنی دەزگای هەواڵگری عێراق کردووە بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی دەزگاکە، هەروەها ئاماژەی کردووە، بە گرنگی کارکردن بە لێهاتوویی و دەستپاکی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانیی و ئەمنییە باڵاکانی وڵات.