سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا: ناكرێت ئه‌وروپا ببێته ژێرده‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بچووك بكرێنه‌وه. ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی (دۆما)ـی رووسیاش ده‌ڵێت: "ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنرێن".
دیمتری بیلیك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی (دۆما)ـی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتژییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆزێپ كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا به كه‌ناڵی (RT)رووسی راگه‌یاند، ناكرێت ئه‌وروپا ببێته ژێرده‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ی كه به رێنوێنی واشنتن دژایه‌تی رووسیا ده‌كه‌ن، كێشه بۆ وڵاته‌كانیان دروست ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "قه‌یرانی كه‌می وزه، خراپبوونی دۆخی ئابووری، گرانبوونی نرخی كاڵا، هه‌ڵاوسان و ژماره‌یه‌ك قه‌یرانی دیكه، به‌رۆكی وڵاتانی ئه‌وروپا گرتووه و به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵكی ئه‌وروپا قوربانی له‌پێناو ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی تێدا هه‌یه، رێگه نادات ببێت به ئامرازی درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كۆتاییهاتن به‌و شه‌ڕه ئه‌نجامبده‌ن.
ده‌شڵێت: "ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بچووك بكرێنه‌وه".
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی له‌پاڵ ئه‌مه‌ریكا بوونه‌ته به‌ره‌ی دژ به رووسیا.