به‌غدا.. به‌هۆی سووتانی كۆگایه‌كی عه‌تر 20 كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی برینداربوون
K24 – هه‌ولێر:
له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له به‌غدا، 20 كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (6ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئاگرێكی گه‌وره له كۆگایه‌كی عه‌تر له ناوچه‌ی وه‌زیریه‌ی شاری به‌غدا كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، وێڕای هه‌وڵی زیاتر له 35 تیمی به‌رگری شارستانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه، به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی و خێرایی گڕگرتنی مادده‌ی ناو بۆنه‌كان، نه‌توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌شێكی كۆگاكه كه له باڵه‌خانه‌یه‌ك پێكهاتووه، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه رووخا و تا ئێستا 20 كارمه‌ندی به‌رگری شارستانیش به‌ڕێژه‌ی جیاواز بریندارن، له‌ناویان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی به‌غداش برینداره.
به‌گوته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی به‌غدا، كۆگاكه له چه‌ند نهۆمێك پێكهاتووه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی قوتوو و شووشه‌ی عه‌تر، نه‌توانراوه كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكرێت و زیانێكی زۆری ماددیشی به‌دواوه بووه و تا ئێستا ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.