ئه‌و سیاسییه ئیسرائیله‌ی دایكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده ده‌بێته كۆڵه‌كه‌ی حكومه‌تی ناتانیاهۆ
K24 – هه‌ولێر:
ئیتمار بن غه‌فیر، براوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی كنێستی ئیسرائیله، له دوای بنیامین ناتانیاهۆ، له دایكێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی عێراق له‌دایكبووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ببێته كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
بن غه‌فیر، به هه‌ڵوێسته تونده‌كانی ده‌ناسرێته‌وه، به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و جووانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئاشتیی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن. ئه‌و رقیشی له‌و جه‌نه‌راڵانه‌ی سوپایه، كه به گوته‌ی خۆی "سیاسه‌تێكی لاواز" به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، پێی وایه ئه‌و سیاسه‌ته ئیسرائیل داده‌ڕمێنێت. هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گۆڕانكاری ریشه‌ییه له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل.
بن غه‌فیر، به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌رێتی جوو به‌سه‌ر خاكی ناوچه‌كه‌وه ده‌كات.
له ماوه‌یه‌كی كورتتدا، بن غفیر، توانی بكه‌وێته پێش حزبی جه‌نه‌راڵه‌كان، كه سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، بینی غانتس و غادی ئیزنكوت، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن.
بن غه‌فیر، سه‌ره‌تای ژیانی سیاسی له خۆپیشاندانێكه‌وه، كه له دژی ژنانی جووله‌كه رێكخرابوو، ده‌ستیپێكرد. له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا 20 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستنه‌هێنا و نه‌یتوانی هیچ كورسییه‌كی كنێست به‌ده‌ست بهێنێت.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا 420 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌كی تووشی سه‌رسامی كردووه، به تایبه‌تی پارته ركابه‌ره‌كانی دیكه، كه پێشتر بن غفیریان به ركابه‌ر نه‌ده‌بینی.
ئیتمار بن غه‌فیر، له 1976 له قودسی خۆرئاوا له دایك و باوكێكی عێراقی له‌دایكبووه. باوكی به هه‌مان شێوه له قودس له‌دایكبووه. به‌ڵام باپیره‌ی له ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و جووله‌كانه‌یه چه‌ندین سه‌ده له عێراق ژیاون. دایكی به هه‌مان شێوه عێراقییه و ره‌چه‌ڵه‌كی كورده.
له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه، په‌یوه‌ندیكردووه له باڵی چه‌كداری ره‌وتی راستڕه‌وی چاكسازیخوازی بزووتنه‌وه‌ی زایۆنی، به‌ڵام به‌ریتانییه‌كان ده‌ستگیریان كردووه. ئیدی بووه‌ته كه‌سێكی سه‌ر به به‌ره‌ی توندڕه‌وه سیاسییه‌كان.
له ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵیدا، پابه‌ندی ئاینداری بووه. به‌شداری له خۆپیشاندانی راستڕه‌وه‌كان كردووه، ئه‌وانه‌ی كه حزبی "مولیدت"ی توندڕه‌و رێكیده‌خستن.
بن غه‌فیر، په‌یوه‌ندی كردووه به جووڵانه‌وه‌ی "كاخ" كه له 1971 له لایه‌ن مئیر كهانا، پیاوی ئایینی جووله‌كه‌وه دامه‌زراوه و بنه‌مای كاركردنی بریتیی بووه نه‌هێشتنی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر خاكی "ئیسرائیل".
ئه‌و حزبه بڕوای وابوو، هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له ناوچه‌كه ده‌ژین، نه‌یاری گه‌لی ئیسرائیلن و ناكرێت ژیان له‌گه‌ڵیان بكرێت.
له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، حكومه‌ت بڕیاری دا، حزبه توندڕه‌وه‌كه قه‌ده‌غه بكرێت و گه‌نجانی سه‌ر به‌و حزبه‌ش له سوپا دوورخرانه‌وه و هیچ كه‌سێكی دیكه‌یان له ریزی سوپا وه‌رنه‌گیرا. بن غه‌فیر یه‌كێك له‌و گه‌نجانه بوو، كه قه‌ده‌غه بوو بچێته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه.
بن غه‌فیر له په‌راوێزی سیاسه‌تی ئیسرائیل‌دا بوو، تا مانگی ئایار/ مایۆی 2021، كه پێكدادانی نێوان جوو و عه‌ره‌به‌كانی له ناوچه تێكه‌ڵه‌كان قۆسته‌وه، له شوێنی هه‌موو پێكداهه‌ڵپژانێكدا ئاماده بوو، به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد، نه‌یاره‌كانی هه‌راسان ده‌كردن، له رێی میدیاوه ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گرتن. سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه جووه‌كانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیانبات بۆ گۆڕه‌پانی مزگه‌وتی ئه‌قسا و له‌وێ په‌رستشه‌كانیان بكه‌ن.
له هه‌ر شوێنێك كرده‌یه‌كی فه‌له‌ستیینییه‌كان كرابا، ده‌چووه شوێنه‌كه و حكومه‌تی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه كۆنترۆڵی ره‌وشه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه و رۆڵی خۆی نه‌گێڕاوه.