"پڕۆژەیاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق لە ماوەی كه‌متر له‌ 20 رۆژ ئاماده‌ ده‌کرێت"

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – هەولێر

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی کەمتر لە 20 رۆژ پڕۆژەیاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق ئامادە دەبێت.

محه‌مه‌د نوری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاركردن له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی پرۆژەیاسای ‌بودجه‌ی ساڵی ،2023 لە ماوەی کەمتر لە 20 ئامادە دەکرێت.

گوتیشی: "گوشارێكی زۆرمان له‌سه‌ره‌ بۆ خێرا ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، هەوڵدەدەین له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا ئاماده‌ی بكه‌ین".

هاوكات مه‌حموود حه‌یانی پەرلەمانتاری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی نوێ داوای لێكردوین ده‌ست به‌ ئاماده‌كردنی پڕۆژهیاسای ‌بودجه‌ی 2023 بكه‌ن، ئێستاش باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ گرنگه‌كان تێپه‌ڕێنن.

راشیگەیاندووە، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پڕۆژەیاسای ‌بودجه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری  و سیاسییه‌وه‌ دواكه‌وتووه‌، ده‌بێ مكوڕبین له‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ به‌زووترین كات ئاماده‌ بكرێت.

پێشتر محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو: "دەبێ بە جددی کاربکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت".