دوای تویته‌ر فه‌یسبووكیش ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مێتا گرووپ كه خاوه‌ندارییه‌تی فه‌یسبووك ده‌كات، ئاماده‌كاری بۆ داخستن و بچووككردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی فه‌یسبووك ده‌كات و هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 12 هه‌زار كارمه‌ند ده‌دات.
رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری (مێتا گرووپ)، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا كار ده‌كات بۆ داخستنی ژماره‌یه‌ك به‌ش، بچووككردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی فه‌یسبووك و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌زاران كارمه‌ندی ئه‌و پلاتفۆرمه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، رۆژی چوارشه‌ممه 9ـی تشرینی دووه‌می 2022، خاوه‌نی (مێتا گرووپ) نزیكه‌ی 12 هه‌زار كارمه‌ندی فه‌یسبووك له كاره‌كانیان دوورده‌خاته‌وه. رۆژنامه‌كه روونیشیكرده‌وه، زوكه‌ربێرگ بڕیاریداوه هیچ كارمه‌ندێكی دیكه وه‌رنه‌گرێت.
له‌باره‌ی هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان، سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ كۆمپانیاكه 70%ـی به‌های پشكه‌كانی له‌ده‌ستداوه و خه‌رجییه‌كانی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه، بۆیه بڕیاریداوه ژماره‌ی كارمه‌ندانی كه‌مبكاته‌وه و هیچ كارمه‌ندێكی دیكه وه‌رنه‌گرێت.
شاره‌زایانی بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری (مێتا گرووپ) بۆ هێواشبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی (مێتا گرووپ) له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (تیكتۆك) ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌وان، "ئێستا به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌یسبووك، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی (تیكتۆك) رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندایه و پلاتفۆرمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه ده‌كات".
دوورخستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی فه‌یسبووك هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندانی پلاتفۆرمی تویته‌ر، كه كۆی ژماره‌ی كارمه‌ندانی تویته‌ر نزیكه‌ی حه‌فت هه‌زار و 500 كارمه‌نده.
پاش ململانێیەکی یاسایی لەنێوان ئیدارەی تویتەر و ئیلۆن مەسک لەسەر مامەڵەی کڕینی تویتەر، دواجار له 27ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، ئیلۆن مه‌سك، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ناچاربوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە 44 ملیار دۆلار بکڕێتەوە، كه مانگانه زیاتر له 450 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه.
دوای تەواوبوونی ئەم مامەڵەیە، ئیلۆن مەسک نزیکەی 3500 کارمەندی لە کارەکانیانیان دوورخستەوە، زۆرینەی ئەوانەشی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە لە تیمەکانی (سیاسەتی گشتی، متمانە، سەلامەتی، پەیوەندییەکان، ئەندازیاری، بازاڕکردن، و سەرچاوە مرۆییەکان) بوون.