یەکێتی پیرۆزبایی لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات

پارتی و یەکێتی
پارتی و یەکێتی

K24 – هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی 14ی پارتی، پیرۆزبایی لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی  و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت.

لە پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاتووە: "بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێدەکەین".

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیامەکەدا نووسیویەتی: "ئومێدمان وایە  راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی  و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت".

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەڕێزان  کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان

پاش رێزو سڵاو

بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان  و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .

ئومێدمان وایە  راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە  بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی  و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان