یەکێتی ئەوروپا هاوردەی نەوتی رووسیا بە تەواوی رادەگرێت

.
.

K24 - هەولێر

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەمزوان بە تەواوی کۆتایی بە هاوردەی نەوتی رووسیا دەهێنن و پشت بە سەرچاوەی دیکە دەبەستن بۆ سووتەمەنی.

جۆسێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، یەکێتیەکەیان توانیویەتی پشت بەستن بە نەوتی رووسیا لە لەسەدا %40 بۆ لە %80 کەمبکاتەوە، بەڵام هێشتا هەندێک وڵاتی وەک هەنگاری پشت بە سووتەمەنی رووسیا دەبەستن.

باسی لەوەشکرد، رێكکەوتنی ناردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە رێگەی دەریای رەشەوە بەردەوامە، چونکە بەشێکی زۆر لە وڵاتە هەژارەکانی جیهان چاوەڕێی دانەوێڵەی ئۆکرانیان.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێش دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا رووسیا گەورەترین هەناردەکاری نەوت و غازی سرووشتی بوو بۆ ئەوروپا، بەجۆرێک ساڵانە 155 ملیارد پێ سێجا گازی سرووشتی لە رووسیاوە هەناردەی ئەوروپا دەکرا.