لە هەولێر سکاڵا دژی کۆمپانیایەکی دەرمان تۆمار دەکرێت

وێنە: ئەرشیف
وێنە: ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ لە هەولێر سکاڵا دژی کۆمپانیایەکی دەرمان تۆمارکراوە، وەک دەگوترێت "شروبی ماوە بەسەرچووی دەرخواردی منداڵان داوە"، پارێزگاری هەولێریش رایدەگەیەنێت، بە توندی کۆمپانیاکە سزا دەدەن.

کۆمپانیایەکی دەرمان لە هەولێر، کە ماوەی چوار ساڵە دەرمانی ماوە بەسەرچووی منداڵانی هاوردەی هەرێمی کوردستان کردووە و بەسەر سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دابەشکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 7/11/2022، لە بەردەم داواکاری گشتی هەولێر، داوای یاسایی لەسەر کۆمپانیاکە تۆمارکرا و بەڵگەکانی پێویست لەسەر کۆمپانیاکە ئاڕاستەی داواکاری گشتی کراو و داوای بە سزا گەیاندنی کۆمپانیاکە دەکرێت.

لەوبارە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، گوتی: "لە ئەمڕۆوە رێکارە یاساییەکان دژی ئەو کۆمپانیایە دەگیرێنەبەر، ئەگەر سەلمێندرا کە کۆمپانیاکە ماوەی بەسەرچووی فرۆشتووە، سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت".