تره‌مپ: به هاوپه‌یمانه‌كانمان راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت پارێزراوبن پێویسته پاره‌ی زیاتر بۆ ناتۆ خه‌رجبكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌میانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا داوای له وڵاتانی ئه‌ندام له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆدا كردووه پاره‌ی زیاتر بۆ هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه خه‌رجبكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، ناتۆ له‌دژی هێرشه‌كانی رووسیا به‌رگریان لێناكات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كه باس له چه‌ند كارێكی پێشووی كابینه‌كه‌ی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند ده‌كات و له‌دوایین چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، ناوبراو قسه‌ی سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌ندام له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆدا ئاشكراكرد كه له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناتۆ پێی گوتووه.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا نایشارێته‌وه به‌روونی به وڵاتانانی ئه‌ندام له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆ راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌هێرشه‌كانی رووسیا پارێزراوبن و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناتۆوه به‌رگریان لێبكرێت، پێویسته پشكی خۆیان له بودجه‌ی هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه زیادبكه‌ن. گوتیشی، "هاوپه‌یمانه‌كانمان تێگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پاره‌ی زیاتر بۆ ناتۆ خه‌رج نه‌كه‌ن، له‌دژی هێرشه‌كانی رووسیا بێبه‌رگری ده‌مێننه‌وه".
ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی جۆو بایدن له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020ـی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، باسی له گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی و سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌ندام له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆدا كرد و گوتی، "له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناتۆ سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌ندام هاته لای من و به‌منی گوت، ئه‌گه‌ر رووسیا هێرش بكاته سه‌رمان، ناتۆ به‌رگریمان لێده‌كات؟ منیش پێم گوت، بێگومان ئه‌گه‌ر پشكی خۆتان له بودجه‌ی هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه زیادبكه‌ن".
تره‌مپ راشیگه‌یاند، توانیویه‌تی وڵاتانی ئه‌ندام له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆ رازی بكات پاره‌ی زیاتر بۆ ناتۆ خه‌رجبكه‌ن و ده‌ڵێت، "توانیم وڵاتان رازی بكه‌م 400 ملیار دۆلاری دیكه بۆ ناتۆ خه‌رجبكه‌ن".
دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2020، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی له جۆو بایدن، ركابه‌ره‌كه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی بباته‌وه و بۆ خولی دووه‌م ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و دوای چوار ساڵ كۆشكی سپی به‌جێهێشت.