پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک بە دەمانچە و بڕنەو کەسێکی بریندارکردووە

K24 - هەولێر:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە بە دوو چەکی جۆری دەمانچە و بڕنەو کەسێکی دیکەی بریندارکردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هاووڵاتییەکی بریندارکردووە.

ئاماژە بەوەشدرا، پاش ئەوەی بریندارەکە سکاڵای تۆمەتبارکردووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە و بڕنەودا.

پۆلیسی سلێمانی گوتیشی: تۆمەتبارەکە ناوی (ش، ح، م)ـەو لەدایکبووی 1981ـە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.